وێنە.. نرخێكی خەیاڵی بۆ ددانە ئەڵماسییەكەی كیم كاردیشیان

هەمەڕەنگ

15/01/2019‌ 1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی، وێنەیەكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوكردووەتەوە، كە تایبەتە بە ددانەكانی.

لەوێنەكەدا دەبینرێت، كە كیم كاردیشیان جوانكاری بۆ چەند ددانێكی كردووە، ئەوەش بەمادەی گرانبەهای ئەڵماس.

كیم ئەو دانانەی لەلایەن دەزگای "Naperville Dental Specialists" بۆ دیزاینكراوە، كە نرخەكەی 150 هەزار تێووی هەبووە.

هاوكات پێگەی "Hypebae"ی ئەلیكترۆنی بڵاویكردووەتەوە، كە كیم كاردشیان لەساڵی 2018 ئەو جوانكارییەی ئەنجامداوە، دوای ئەوەی لەو ساڵە 350 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

هـ ـ ح