ئەپل ئایفۆنێكی سێ‌ كامێرایی لەمساڵدا دەخاتە بازاڕەكانی جیهان

جیهان

15/01/2019‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی، كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكا لەمساڵدا مۆبایلێكی نوێی ئایفۆن بەرهەم دەهێنێت‌و دەیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، مۆبایلەكە سێ‌ كامێرای هەیەو شاشەكەی تایبەتمەندی "LCD" هەیەو نرخەكەشی نرخێكی ئاسایی دەبێت، لەگەڵ بوونی چەند تایبەتمەندییەكی تر.

جاری یەكەمە كۆمپانیای ئەپل مۆبایلێكی ئایفۆن دروست بكات، كە سێ‌ كامێرای هەبێت، بۆیە ئەگەر هەیە، پێشوازییەكی زۆر لەو مۆبایلە لەئاستی جیهان بكرێت.

هەروەها ئەو رۆژنامە ئەمریكییە ئاشكراكردووە، كە مۆبایلەكە سێ‌ جۆری دەبێت لەمانگی 11ی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری تر لەبارەیەوە ئاشكرابكات.

هـ ـ ح