ڤیدیۆ.. جاڵجالۆكەكان ئاسمانی ناوچەیەكی بەرازیل داگیر دەكەن

جیهان

15/01/2019‌ 623 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، كە تایبەتە بەناوچەیەكی وڵاتی بەرازیل‌و ڤیدیۆكەش كاردانەوەی دروست كردووە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە، ژمارەیەكی زۆر لەجاڵجالۆكە، كە قەبارەشیان گەورەیە، بەئاسمانی ناوچەیەكی بەرازیل بڵاوبوونەتەوەو داویان بۆ نێچیرەكانیان هەڵداوە.

ئەو ناوچەیەی جالجاڵۆكەكانی لێبووە، بەناوچەی باراویكسیا بیستریاتا ناو دەبرێت‌و بەهۆی داوی ئەو جاڵجاڵۆكانەش، تۆڕێكی گەورە لەئاسمان دروست بووە، وەك لەڤیدیۆیەكە دەبینرێت.

تائێستا نازانرێت هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەو جاڵجالۆكانە لەناوچەكەی بەرازیل چییەو حكومەتیش هیچ روونكردنەوەو هەنگاوێكی لەو بارەوە نەناوە.

هـ ـ ح

بەپەلە