وێنە.. كچەكەی ئاڕنۆڵد هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەیەكی هۆڵیوود دەكات

هەمەڕەنگ

15/01/2019‌ 2705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی‌و ئەستێرەی هۆڵیوود، كریس براتی تەمەن 39 ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ كچەكەی ئاڕنۆڵد شوارزنیگر كرد.

كچەكەی ئاڕنۆڵدی هونەرمەندی ناسراوی ئەمریكی، ناوی كاسرینەو تەمەنی 29 ساڵەو چەند ساڵێكە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ئەستێرەی هۆڵیوود هەیە.

كریس لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام هەواڵی هاوسەرگیری لەگەڵ كاسرین بڵاوكردووەتەوەو لەو بارەشەوە چەند وێنەیەكی خستووەتە بەردەم فۆڵەوەرەكانی پەیجەكەی.

ئەو نووسیویەتی لەگەڵ خۆشەویستەكەم كاسرین هاوسەرگیریمان كردووەو هیوا دەخوازم بۆ هەمیشە لەگەڵم بێت‌و هەست بە بەختەوەری بكات، كە وردەكاری زیاتری لەبارەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكە نەخستووەتەڕوو.

كریس بەهاوكاری دایكی ، كە ناوی ماریایە چووەتە پەیوەندی خۆشەویستی كچەكەی ئاڕنۆڵدو ، كە پێشتر كچێكی تر بەناوی ئانا فاریس هاوسەری بوو.

هـ ـ ح