كۆمپانیای ئەپڵ شاحینەیەكی جیاواز بۆ مۆبایلەكانی دروست دەكات

هەمەڕەنگ

15/01/2019‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپلی ئەمریكی شاحینەیەكی جیاواز بۆ چەند جۆرێك لەمۆبایلەكانی ئایفۆن دروست دەكات.

بەپێی پێگەی "لۆكس شێر برسیشین" ئەو شاحینەیە وەك راگرێك لەسەر مێز، یان شوێنێك دادەنرێت‌و بەسیستەمێكی لاستیكی مۆبایلە ئایفۆنەكان شەحندەكاتەوە.

هەر بەپێی پێگەكە لەهەنگاوی یەكەمدا ئەو شاحینەیە تایبەت دەبێت بە مۆبایلەكانی ئایفۆن x و ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 پلەس، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی دەبێت.

تایبەتمەندییەكانی شاحینەكە بەوردی نەزانراوەو تائێستاش كۆمپانیا ئەمریكییەكە هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەو بەرهەمە نوێیەی ئاشكرانەكردووە.

هـ ـ ح