سامسۆنگ وادەی ئاشكراكردنی مۆبایلە چەماوەكەی دیاریدەكات

جیهان

15/01/2019‌ 558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور ئەو وادەیەی ئاشكراكرد، كە تێدا مۆبایلە چەماوەكەی دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

بەپێی كۆمپانیاكە، كە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ لە 20ی شوباتی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

ساڵی 2019 بۆ دەیەم ساڵە كۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلەكانی دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە لەلایەن خەڵكی وڵاتانەوە پێشوازییەكی زۆری لێدەكرێت‌و فرۆشێكی زۆری هەیە.

مۆبایلەكەی كۆمپانیای سامسۆنگ ناوی "گالاكسی ئێس 10" جگە لەوەی توانای چەمانەوەی هەیە، بەڵام وردەكارییەكانی تری تایبەتمەندییەكانی نەخراوەتەڕوو.

هـ ـ ح

بەپەلە