دوای جیابوونەوەكە.. ترامپ گاڵتە بەدامەزرێنەری ئامازۆن دەكات

جیهان

15/01/2019‌ 1458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، گاڵتەی بە دامەزرێنەری كۆمپانیای ئامازۆن جیف بیزۆس كرد، ئەوەش دوای جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی.

ترامپ ئەو ملیاردێرە ئەمریكییەی بە "Bozo" وەسف كردووە، كە بەعەرەبی بەواتای "الغبی" دێت‌و بەكوردیش بەواتای "نەزان" دێت، 

ترامپ هەروەها نووسیوییەتی، كە دڵخۆش نەبووە بەهەواڵی جیابوونەوەی ئەو ملیاردێرە لەگەڵ هاوسەرەكەی، ، كە زۆر نەزانەو یەكێكە لەركابەرەكانی.

جیف بیزۆس هەفتەی رابردوو جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی راگەیاند، ئەوەش دوای 25 ساڵ لەپاش ئەنجامدانی هاوسەرگیری.

هـ ـ ح