سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەولێرو سلێمانی

کوردستان

15/01/2019‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی كوردستان‌و بڕیارە سەردانی هەولێرو سلێمانیش بكات.

محەمەد جەواد زەریف، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەرێگەی فڕۆكەخانەی هەولێر، گەیشتە هەرێمی كوردستان‌و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

بڕیارە محەمەد جەواد زەریف، لەهەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوە بكات، هەروەها هەر لەهەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات كۆدەبێتەوە.

دوای سەردانەكەی بۆ هەولێر، بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران هەر ئەمڕۆ سەردانی سلێمانیش بكات‌و بەشداری لەكۆربەندێكی ئابووری بكات، لەگەڵ كۆمەڵێك بەرپرسی سیاسیش كۆبوونەوە بكات.

هـ ـ ح