ئیبراهیموفیچ گاڵتە بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

15/01/2019‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زڵاتان ئیبراهیموفیچی سویدی‌و هێرشبەری یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمریكی، گاڵتەی بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس گرد.

رۆناڵدۆ پێشتر رایگەیاندووە، كە ئەو یاری لەگەڵ چەند یانەیەك لەخولی پرتوگالی‌و ئینگلیزی‌و ئیسپانی‌و ئیتالیش كردووەو نازناوم لەگەڵ هەموویان بردووەتەوە، بەڵام لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی تەنیا لە بەرشەلۆنەو خولی ئیسپانی یاری كردبوو.

لەبەرانبەر ئەوەدا ئیبراهیمۆفیچ رایگەیاند، رۆناڵدۆ قسەی لەسەر شتێك كردووە، كە بۆ هەر یاریزانێك ئاساییە، لەكاتێكدا هیچ نازناوێكی لەگەڵ یۆڤانتۆس نەبردووەتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، كە ئەو رووی لەیانەیەك كردووە، ساڵانێك لەخولی ئیتالی لەپلەی دووەم بووە، كە مەبەستی یانەی یۆڤانتۆس بووە.

هـ ـ ح