هۆكاری شكستی چوونی مۆراتا بۆ ئیشبیلیە

وەرزش

15/01/2019‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خواكین كاباروس، بەرێوەبەری یانەی ئیشبیلیە هۆكاری شكستی چوونی ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی بۆ یانەكەی ئاشكراكرد.

كابارۆس، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە مۆراتا خواستی هەبوو بۆ هاتنی بۆ یانەی ئیشبیلییە، بەڵام كێشەی دارایی هۆكاری رێگری هاتنەكەی بوو.

هەروەها رایگەیاند، كە ئیشبیلییە یانەیەكی گەورەیە، زۆر یاریزان خواستی هەیە روو لەیانەكە بكات، بەڵام زۆرجار كێشە داراییەكان رێگرن لەبەدیهاتنی ئەو خواستە.

ماوەی رابردوو راگەیەنرا، ئەلڤارۆ مۆراتا لەیانەی چیڵسییەوە روو لەیانەی ئیشبیلییە دەكات، بەڵام دواتر شكستی چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانە ئیسپانییەكە راگەیەنرا.

هـ ـ ح