بەرشەلۆنە یاریزانێكی جیرۆنای دەوێت

وەرزش

15/01/2019‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە چاوی لەكڕینی یاریزانێكی یانەی جیرۆنایە، كە دەیەوێت بیكاتە شوێنگرەوەی مونیر حەدادی هێرشبەری یانەكەی.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت كریستیان ستوانی بكرێت، كە تەمەنی 32 ساڵەو هێرشبەری یانەی جیرۆنایە.

ستوانی لەخولی ئیسپانی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، كە 12 گۆڵی لەخولەكە تۆماركردووەو بەو هۆیەشەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بیكرێت.

هـ ـ ح