نرخی نەوت لەبازاڕەكانی روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

15/01/2019‌ 679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 1.49 دۆلار بەرێژەی 2.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.99 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.08 دۆلار بەرێژەی 2.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 50.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە زیادبوونی بەرهەمی نەوتی چەند وڵاتێك‌و كەمی خواست بەتایبەتی چینەوە هەیە، كە ئەگەر هەیە بەو هۆیەوە نرخەكەی زیاتر لەبازاڕەكانی جیهان دابەزێت.

هـ ـ ح