ناشتنی ڕووەك بۆ بەكارهێنانی گەردوونناسان تاقیكرایەوە

هەمەڕەنگ

15/01/2019‌ 637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابینكردنی خواردن بۆ گەردوونناسەكان یەكێك لە كێشە گەورەكان، كە هەنیشە كێشە بووە بۆ تەكنۆلۆجیای گەردوونی.

لەئێستادا لێكۆڵەڕانی نەرویجی، ئیتالی، فەڕەنسی ڕێگاچارەیەیان بۆ ئەو كێشە دۆزیوەتەوەو رێگەش ناشتنی رووەكی تایبەتە بۆ گەردوونناسان، بۆ ئەوەی وەك سەرچاوەی خۆراك بەكاربهێنرێت.

پێگەی نیوزمێدیكاڵ، ئاماژە بەوە دەكات لەمەولا گەردوونناسان دەتوانن بەناشتنی هەندێك ڕووەك و سەوزەوات لەهەلومەرجێكی بێكێشیدا بنێژن.

پێگەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو كارە بەسوودوەرگرتن لەخاكێكی دەستكرد ئەنجامدەدرێت، كە بەهۆی بەردە دروستبووەكانی بوركانەكانەوە بەرهەمهێنراوە.

لێكۆڵینەوەكان پیشاندەری ئەوەن دەتوانرت بەمشێوەیە جگە لەسەوزەوات بۆ ناشتنی هەندێك میوەجات، وەك تووە فەرەنگی و تەماتە سوودمەندبن.

بەپەلە