گەورەترین فڕۆكەی باڵۆنی جیهانی خانەنشین دەكرێت

هەمەڕەنگ

15/01/2019‌ 794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی ئەنگێت بڵاویكردەوە، نمونەی سەرەتایی بەرزترین فڕۆكەی جیهان پاش شەش جار فڕینی تاقیكردنەوەیی خانەنشینكرا، چونكە دروستكەرانی فڕۆكەكە خۆیان بۆ مۆدێلێكی نوێی بازرگانی لەسەرەتای ساڵی 2020 ئامادە دەكەن.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە نموونەی یەكەم نزیكەی (300فوت= هەر فوتێك بەرانبەر بە 30/48سەنتیمەترە) درێژییەتی. 

ئەو فڕۆكە لەڕاستیدا كەشتییەكی غازی هێلیۆمە ، كە كۆمپانیایHybrid Air Vehicles  لە بەریتانیا، ئەوی دروستكردووە.

كۆمپانیای دروستكەری ئەو فڕۆكە هێلیۆمییە، لەوە بەدواوە كار لەسەر بەرهەمهێنانی جۆری بازرگانی ئەم فڕۆكەیە دەكات. 

ئیستیفێن مەك گلێنان، بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئەو كۆمپانیایە دەڵێت: ئەو فڕۆكە تاقیكرنەوەییە زانیاری پێویستی بۆ فڕۆكە دروستكراوەكانی داهاتوومان پێداوین و چیدی پێویست ناكات تاقیكردنەوەی تری لەسەر بكەین و لەسەر نموونەی پێشكەوتووتری ئەم فڕۆكانە تەركیز دەكەین.

فڕۆكەكە 6 جار تاقیكراوەتەوە و لە دووەم فڕینی خۆیدا كێشەی بۆ دروست بووە، هەروەها ئەو فڕۆكەیە لە فڕینێكی تاقیكردنەوەی تردا زیانی بەخانمێك گەیاندووەو بەتوندی ئەوی بریندار كردووە.