شارپرێس:
سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له‌عێراق، پاڵپشتیكردن له‌ئێران بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به "ئه‌ركێكی شه‌رعی" ده‌زانێت.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری دره‌وه‌ی ئێران، شێخ عه‌بدوله‌تیف هه‌میم سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی له‌عێراق رایگه‌یاند، "پاڵپشتیكردن له‌ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سزا‌و گه‌مارۆیانه‌ی ئه‌مریكا خستونیه‌تیه سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئه‌ركێكی شه‌رعیه".
یه‌كه‌مجار نیه سه‌رۆكی وه‌قفی سوننه‌كانی عێراق به‌سودی ئێران لێدوان ده‌دات، ساڵی ڕابردووش ناوبراو پێشوازی له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قیقودس كرد، دواتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه، كه سوله‌یمانی پاڵپشتی له دانانه‌وه‌ی هه‌میم له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات.
ڕ . ج