شارپرێس - وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
فلادیمێر پۆتن؛ ئه‌و پیاوه‌ى هه‌میشه خه‌ریكى بنكۆڵكردنى ژێر به‌ڕه‌كه‌ى ئه‌مریكایه، هه‌ر ده‌نگێك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌رزبێته‌وه، ده‌نگێكى دیكه‌ى ڕوسى دژ و ئاڵێنگاریكارى به‌دوادا دێت ، ئه‌و ده‌نگه به ئه‌مریكا و جیهانیش ده‌ڵێت لێره‌ش هه‌م و له‌وێش هه‌م.
پۆتن به‌رده‌وامه له گۆڕینى جیهان، ئه‌و پیاوه‌ى له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ى پێشوودا، ده‌یه‌ها په‌رتووك و سه‌ده‌ها توێژینه‌وه له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى و هزرى ئه‌وه‌وه نووسراون، هه‌موویان سازاون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كى تازه‌ى حوكمڕانییه و شایسته‌ى ئه‌وه‌یه پێى بگوترێت "پۆتینیزم" كه له ناوه‌رۆكدا ئامانجى گێرانه‌وه‌ى شكۆمه‌ندى ئیمپڕاتۆڕیه‌تى ڕوسییه.
ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ش كاتێك له دایك بوو كه كۆمه‌ڵێك ڕ‌ۆشنبیرى ڕوسیا له ساڵى 1999 كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى گرنگى لێوه‌به‌رهه‌م هات كه "غیرمان غریف" ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئێستاى "بانكى سبیربنك" كه گه‌وره‌ترین بانكى ڕوسیایه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ى گرته ئه‌ستۆ، غیرمان خاوه‌ن بیردۆزه‌یه‌كى ناوازه‌یه سه‌باره‌ت به ئاینده، كه ئه‌ویش "بیردۆزه‌ى كۆتایهاتنى چاخى نه‌وته" كه له مونته‌داى ئابوورى "غیدار" ى ساڵانه له مۆسكۆ خستیه‌ڕوو كاتێك گووتى "به هۆى كه‌مى به‌رده‌كانه‌وه چاخى به‌رده‌ین كۆتایى نه‌هات ، ده‌كرێت هه‌مان شتێك سه‌باره‌ت به چاخى نه‌وت بگووترێت".
به‌ڵگه‌نامه‌ى غریف كه دواتر بوو به ڕێنیشانده‌ى پۆتین ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ ڕوسیا به مه‌زنترین ته‌نگژى مێژوویى خۆیدا تیده‌په‌ڕێت، بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌رامه‌ت و توانسته سیاسى و ئابوورى و ئاكارییه‌كانى جۆشبدرێن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌دا. ووڵات پێویستى به هه‌ستكردنى تازه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى هه‌یه به‌ره‌و بنیاتنانى پڕۆژه‌ى ڕوسیا - یه‌كى تازه كه ده‌بێت ببێته بنچینه‌ى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌ت و بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كیش بێت بۆ هاریكارى نێوان ڕوسه‌كان".
زۆرێك له شیكه‌ره‌وه و شڕۆڤه‌كارانى وه‌رچه‌رخانه ستراتیژییه جیوسیاسییه‌كانى جیهان وه‌ك دیارده‌یه‌كى ڕاسته‌قینه له پۆتین ده‌ڕوانن كه گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ى له ووڵاته‌كه‌ى خۆیى و جیهانیشدا كردووه به هۆى ئه‌و سیاسه‌ته ناباوانه‌ى ده‌رهه‌ق به دۆسییه قورس و گرنگه‌كانى پیاده‌یان ده‌كات، پۆتین – یش دوودڵى ناكات له خۆهاویشتنه ناو ئاگرى ئه‌و دۆسیانه هه‌رچه‌نده باجه‌كه‌شى قورس بێت، به‌زۆریش وایه كه هه‌میشه و له هه‌ر جارێكدا ڕوسیا ده‌ستكه‌وتى ستراتیژى و ئابوورى تازه به‌ده‌ست دێنێت.
هه‌ندێكیش ده‌ڵێن؛ ته‌ماشاى پۆتین بكه‌ن، له سوریا سه‌ركه‌ووتوو بوو، له كاتێكدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا له ناوچه گه‌رمه‌كانى ململانێدا به به‌زیوویى و ده‌ست به‌تاڵى و شكستخواردوویى له‌و پرسه هاته‌ده‌ره‌وه، ته‌ماشاى پۆتین بكه‌ن چۆن وویستى خۆى له دوورگه‌ى قه‌رمدا سه‌پاند، ته‌ماشاى تڕه‌مپ – یش بكه‌ن چۆن هه‌ر جاره‌و ملبه‌مله له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌ك له ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكادا ده‌كات، ئاخۆ هۆكارى ئه‌وه چى بیت كه تره‌مپ له قوڵایى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا كه نه سه‌ریان هه‌یه و نه بن نقوم بووه؟ هۆكارى ئه‌مه‌ش هه‌ر پۆتینه، چونكه تڕه‌مپ به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه له كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕوسیادا كردووه.
عه‌ره‌ب و رۆژئاواى ده‌وره‌دراو
بن جودا – ى توێژه‌رى به‌ریتانى دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵ توێژینه‌وه‌ى له باره‌ى هزى پۆتین – ه‌وه كرد ده‌ڵێت ڕوسه‌كان دژیه‌كییان هه‌یه له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستى و ڕقلێبوونه‌وه و پشتیوانى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سه‌رۆك پۆتن.
له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بى پۆتین دوودڵ نه‌بوو له كارلێكردنى له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا، ئه‌مه‌كدارى هاوپه‌یمانه‌كانى بوو، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریكا‌وه كه په‌یامى ئه‌وه‌ى به هاوپه‌یمانه‌كانیدا كه واشنتۆن هاوڕێى كه‌س نییه.
دیسانه‌وه عه‌ره‌به‌كان سه‌لماندیان كه گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپى تۆپیو ده‌كه‌ن. ملیاره‌ها دۆلاریان له وه‌به‌رهێنانى دۆڕاودا خه‌رجكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ پۆتین كردبایه، ئه‌نجامه‌كانیان وه‌كو ئێستا نه‌ده‌بوون.
به‌ڵام كێ ده‌ڵێت عه‌ره‌به‌كان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ده‌زانن ئه‌سپه‌كان هه‌ڵبژێرن؟ پۆتین له كرملین پاڵینه‌دابووه، ئه‌و ده‌ستیوه‌ردانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕه‌تنه‌كردبۆوه، به‌ڵكو تیمێكى سیاسى دبلۆماسى لێره و له‌وێ كاریان بۆ چالاككردنى ڕۆڵى ڕوسیا ده‌كرد، به‌مه‌ش بیرۆكه‌ى "ڕۆڵى پێویستى پۆتین" هاته‌كایه‌وه، لاڤرۆڤ كه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌دا ئازادانه ڕه‌فتار ده‌كات و سه‌رۆكیش ده‌ست وه‌رناداته كاره‌كانییه‌وه، كه‌چى له كۆتایدا هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى پۆتین ده‌شكێته‌وه، به‌غدانۆڤ شوێنپه‌نجه‌ى به‌سه‌ر جۆشدانى روحى ئیمپراتۆڕیه‌ته تازه‌كه‌ى ڕوسیاوه هه‌یه له هه‌موو ئه‌و دۆسییانه‌ى پێى ده‌سپێردرێن، شیغۆر- یش له بوارى جه‌نگدا ڕۆڵى خۆى هه‌یه، ئه‌وانه و كه‌سانى دیكه‌ش له ئه‌وپه‌ڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیاوه، به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و تا ده‌گاته ئه‌مریكاى لاتین، شوێنپه‌نجه‌یان به‌سه‌ر ڕه‌ووتى ڕووداوه‌كانه‌وه دیار و به‌رچاوه.
هه‌میشه پۆتین له‌ژێر به‌ڕه‌ى ئه‌مریكادا چاڵه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نێت، خه‌ریكى بنكۆڵكردنى ژێر به‌ڕه‌كه‌ى ئه‌مریكایه، هه‌ر ده‌نگێك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌رزبێته‌وه، ده‌نگێكى دیكه‌ى ڕوسى دژ و ئاڵێنگاریكارى به‌دوادا دێت ، ئه‌و ده‌نگه به ئه‌مریكا و جیهانیش ده‌ڵێت كه لێره‌ش هه‌م و له‌وێش هه‌م.
عه‌ره‌به‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت له سه‌د ساڵى ڕابردوودا كه هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا و ڕۆژئاوابوون له هه‌موو پرسه‌كانیاندا دۆڕاون.
پرسى فه‌ڵه‌ستین پاشه‌كشه‌ى كردووه و بۆته پرسێكى ئه‌منى و ناسنامه په‌رشوبڵاو ، چه‌ند ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌یه‌كیش لێكهه‌ڵوه‌شان كه به‌رژه‌وه‌ندییه ڕۆژئاواییه‌كانیان له ئامێز گرتبوو، بینیان كه رۆژئاوا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌تردا ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت هه‌ر وه‌ك له لیبیادا ڕوویدا، عه‌ره‌به‌كان سوریا- شیان دۆڕاند به‌وه‌ى پشتیان به به‌ڵێنى دۆسته‌كانى گه‌لى سوریا به‌ست كه 8 ده‌وڵه‌ت بوون و ئه‌مریكاش سه‌ركردایه‌تى ده‌كردن، هه‌موو ئه‌وانه نه‌یانتوانى پڕۆژه‌ى ئێران له سوریا و پێشتریش له عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن تێكوپێك بشكێنن. له‌ولاشه‌وه پۆتین هاته ناو جه‌رگه‌ى یارییه‌كه‌وه و ده‌شتوانێت زۆر شت بكات ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان بتوانن بیركردنه‌وه ناباوه‌كه‌ى خۆیان بگۆڕن.
خۆ ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان هه‌ر ناچارى ئه‌وه‌بن پیاده‌ى بیردۆزه‌یه‌كى ڕۆژهه‌ڵاتناسانه بكه‌ن كه به‌هێزه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا پیاده‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌وا واپێده‌چێت كه بیردۆزه‌كه‌ى پۆتین به به‌زه‌ییانه‌تر بێت له بیردۆزه ڕۆژهه‌ڵاتناسییه ڕۆژئاواییه‌كه كه نموونه‌یه‌كى خراپى له عێراقدا به‌رجه‌سته كرد. له لیبیا- ش دووبارى كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پۆتین – یش نه‌بایه ده‌یه‌وویست له چه‌نده‌ها شوێنى دیكه‌ى دووباره‌ى بكاته‌وه.
باباى ئه‌مریكى به ڕاشكاوى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى به پله‌به‌ندى نه‌ك هه‌ر له سوریا، بگره له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌رده‌مى ئۆباما تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ئاراسته و بڕیاره كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌وروپییه‌كانیش برینه‌كانى دایكه پیره‌كه‌ى خۆیان تیمار ده‌كه‌ن كه گریمانه‌ى لێكهه‌ڵوه‌شانى یه‌كیه‌تییه‌كه‌یانى لێده‌كرێت و درزێكى گه‌وره‌ش له دیوارى هێزه ئابوورییه‌كان په‌یدا ده‌كات، كه‌میش وایه له ده‌ره‌وه‌ى كه‌رته‌ى ئه‌وروپا ده‌ستێوه‌ردانیان كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى هه‌بوو بێت، ئه‌وى گرنگه بۆ ئه‌وان مانه‌وه‌ى یه‌كیه‌تییه‌كه‌یان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورى و ئه‌منییه‌كانیانه. بۆیه به خه‌یاڵیاندانایه ئه‌گه‌ر جیهان ببێته دۆزه‌خ. به‌ڵام پۆتین وا بیر ناكاته‌وه.
توركه‌كانیش گه‌ره‌كییانه شكۆمه‌ندییه‌كانى عوسمانییه‌كان بگێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى پڕۆژه‌كانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه كه له هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى دژیه‌كییه ناوخۆییه‌كانى ووڵاته‌كه‌یدایه، له ململانێدایه له‌گه‌ڵ ملیونه‌ها له‌و توركانه‌ى توركیا به‌و شێوه‌یه نابینن كه ئیسلامى سیاسى ده‌یبینێت و ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌شى نوێنه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن. ئه‌ردۆگان كه چڵێسى خۆى ناشارێته‌وه له‌وه‌ى زۆرترین به‌ش له كێكه‌كه‌ى ڕۆژهه‌ڵات حه‌په‌لۆش بكات، چ له كه‌نداو كه فشارى خستۆته‌سه‌ر قه‌ته‌ر یان به مامه‌ڵه‌كردنه هه‌لپه‌رستانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سعودیه كه به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت شتى تازه‌ى لێوه‌كێشێت، یان له سوریا كه به‌رپرسه‌كانى ئه‌ردۆگان به ڕاشكاوى ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ناوچه‌كانى باكورى ئه‌و ووڵاته له ڕووى مێژووییه‌وه به‌شێكن له وویلایه‌ته عوسمانییه‌كان و ئه‌و مافه‌شیان هه‌ر وه‌رده‌گرنه‌وه، به‌ڵام پۆتن له‌وێیه و ووریایه و خه‌وى لێنه‌كه‌وتووه.
ئێران و به‌ڵێنه‌كه‌ى پۆتین
ئێران كه چوار پایته‌ختى عه‌ره‌بى داگیركردوون، ڕۆژێك له ڕۆژانه نه‌یگوتووه گه‌ره‌كیه‌تى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسێ عه‌ره‌به‌كانیدا بكات ، كه‌چى عه‌ره‌به‌كان له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى هه‌ژموونى ئێرانی‌دا هه‌ر خه‌ریكى نوزه‌نووز و لاڵانه‌وه و كڕوزانه‌وه‌ن، له عێراق هه‌ندێك پێیان وایه به ده‌ستگیرۆیى سیاسییه نیمچه سه‌ربۆخۆكان ده‌توان به‌غدا له‌ژێر كه‌ڵبه و چه‌پۆكى تاران ده‌ربێنن. به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه وه‌ك خه‌ونى ئه‌هریمه‌ن وایه له چوونه به‌هه‌شت دواى ئه‌وه‌ى لێى وه‌ده‌رنرا. به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێكى وه‌ك پۆتیندا ده‌كرێت بێته‌دى.
له سوریا بیردۆزه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌وه ماوه پۆتین له مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى ئیران‌دا تاقیبكرێته‌وه، پۆتین به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى به عه‌ره‌به‌كانداوه له دواى له‌ناوبردنى گێره‌شێوێن و تیرۆرسته ئیسلامییه توندره‌ووه‌كان و گێرانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى سوریا، ئێران له سوریا وه‌ده‌رنێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چاوى كاڵى به‌شار ئه‌سه‌د نییه، چونكه بۆ ته‌نها جارێكیش پۆتین وه‌ك پێویست ڕێزى ئه‌سه‌دى نه‌گرتووه له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنیدا، بگره ڕاوێژكار و بریكاره‌كانى پۆتین به به‌رده‌وامى قسه‌ى ترش و تاڵ به سه‌رۆكى سوریا ده‌ڵێن كه زووبه‌زوو له میدیا ڕوسى و جیهانییه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌سه‌د له دیدى پۆتین- ه‌وه به‌رجه‌سته‌ى ده‌وڵه‌تى مه‌ركه‌زى ده‌كات، ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌یه‌كه و پۆتین سازشى له‌سه‌ر ناكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌و به‌ڵێنه‌ى جێبه‌جێبكات كه به عه‌ره‌به‌كانیداوه له‌وه‌ى له كۆتایدا ئێران له سوریا وه‌ده‌رنێت.
بومه‌له‌زه‌ى زیاتر و زیاتر
ڕۆژئاوا چى پێشكه‌شى عه‌ره‌به‌كان كردووه، جگه له پشێویه‌كه‌ى به‌دیهێنه‌رانه كه ته‌ڕ و ووشك به‌یه‌كه‌وه ده‌سوتێنێت . به‌ڵام پۆتین واى نه‌كرد، له دواى 10 ساڵ دابڕان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به میانه‌ڕه‌وه‌كان ، ده‌ستى دۆستایه‌تى بۆ درێژكردن، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى وه‌ك سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى شیوعیه‌ت له ڕوسه‌كانیان ده‌ڕوانى كه ڕۆژئاوا سڵى لێ ده‌كرده‌ووه، تا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌بوو، شیوعییه عه‌ره‌به‌كانى ووڵاته‌كانیان ده‌خستنه به‌ندیخانه‌وه تاوه‌كو ڕوسه‌كان هه‌ست به ئارامى نه‌كه‌ن. عه‌ره‌به‌كان به ته‌واوى له زه‌لكاوى وه‌هم و خه‌یاڵپڵاوى ڕۆژئاوادا نقوم ببوون، بۆیه خۆیان ساز و ئاماده نه‌كردبوو بۆ ئه‌و ساته وه‌خته‌ى ڕۆژئاوا پشتیان تێده‌كات و بۆ چڵێسى و چاوبرسیه‌تى ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌كانیان جێدێڵێت. ڕۆژئاوا تووشى جه‌نگى بێكۆتاى كردن، به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه مێژووى تازه‌یان تاكه ساڵێكى ئاشتى تێدا نییه كه هه‌لى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌سته‌به‌ر كردبن، به‌ڵكو به‌زۆرى دوژمنه‌كانى ئه‌وانى پڕچه‌ك ده‌كرد هه‌روه‌ك له ئابڕووچوونه‌كه‌ى"ئێران گێت" بینیمان كاتێك واشنتۆن به ئاشكرایى عێراقى پڕچه‌ك ده‌كرد، له هه‌مان كاتیش‌دا و به نهێنیش چه‌كى به ئێران ده‌فرۆشت. ئایا پۆتین كارێكى له‌و جۆره‌ى كردووه؟
به دووباره باڵاده‌ستى دیموكراته‌كان له گۆرنگرێس، فشاره‌كانى سه‌ر تڕه‌مپ زیاتر ده‌بن، له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووى گریمانه پێشبینینه‌كراوه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان بببێته‌وه كه پێشهاتى تازه له‌خۆ ده‌گرن، به‌ڵام هێشتا واشنتۆن خاوه‌ن هێڵێكى سترتیژى یه‌ده‌گى كراوه‌یه له‌گه‌ڵ پۆتیندا.
تڕمپ ته‌نها وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كى پڕ ملیاره‌ها دۆلار له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ڕوانێت، ناتوانێت پابه‌ندى سیاسه‌ته‌كانى خۆى بێت له به‌رامبه‌ریاندا، له به‌رده‌م باجده‌ره ئه‌مریكییه‌كانیشدا هه‌ر به گوێره‌ى ئه‌و میتۆده ڕه‌فتار ده‌كات و پاساو بۆ كاره‌كانى دێنێته‌وه، به‌ڵام پۆتین واناكات، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێشكه‌شى عه‌ره‌به‌كان ده‌كات كه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ى خۆیان بۆ جه‌نگان له دژى تیرۆر و زێده‌ڕه‌ووى و گه‌ڕان به دواى سه‌قامگیرى دانیشتوان و په‌ره‌پێداندا یه‌كانگیره. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى واپێده‌چێت كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ى پۆتین ناباوه، به‌ڵام نزیكتره له سرووشتى په‌یوه‌ندى نێوان هاوپه‌یمانان، چونكه ئاڵوگۆڕێكى ڕاسته‌قینه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه نه‌وه‌ك قازانجێكى هه‌میشه‌یى بۆ خۆت و زیانێكى به‌رده‌وامیش بۆ هاوپه‌یمانه‌كانت كه ئێستا ئه‌مریكا ئه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا ده‌كات.
له‌و نێوه‌نده‌شدا سه‌وداو مامه‌ڵه‌ى سه‌ده (چاره‌سه‌رى پرسى فه‌ڵه‌ستین) به‌ڕێوه‌یه كه هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێكش به په‌سه‌ندى ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ناوه‌ستێت ئه‌گه‌ر جارێكى دیكه حساب بۆ بوونى پۆتین نه‌كه‌ین له‌سه‌ر ڕووته‌ختى شه‌تڕه‌نجى سیاسى، پۆتین كه په‌یوه‌ندى پته‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلییه‌كاندا هه‌یه ، خه‌ریكه په‌یوه‌ندییه‌كانى به ته‌لئه‌بیبه‌وه متمانه‌دارترده‌بن له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئیسڕائیل و ڕۆژئاوا، ده‌كرێت عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ر مێزى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه دابنیشن و پشت ئه‌ستوریش بن به‌وه‌ى هاوپه‌یمانێكى وه‌ك پۆتین له‌دواوه پشتیان بگرێت، ئایا ئه‌وه له نێوانگیرێكى لاگیرى وه‌ك ئه‌مریكا باشتر نییه؟
ڕۆژئاواش پێویستى به پۆتینه
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه كه‌سێكى وه‌ك ژه‌نه‌ڕال د‌یڤید پترایۆس – ى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ئاژانسى هه‌واڵگرى مه‌ركه‌زى ئه‌مریكا كه ڕۆڵێكى گرنگ و هه‌ستیارى له هه‌ریه‌ك له واشنتۆن و جیهانى عه‌ره‌بیدا گێراوه به فلادیمێر پۆتین سه‌رسامه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى به "دیاریه به‌نرخه‌كه‌ى په‌یمانى ناتۆ" وه‌سفى ده‌كات. به‌ڵام ئه‌مه چۆنه؟
پتڕایۆس له 9 ى یه‌نایه‌رى ئه‌مساڵ و له كۆنگره‌ى "گفتوگۆى روسى" دا گووتى : گه‌یشتنى پۆتین به ده‌سه‌ڵات هۆكارێكى دایه ده‌ست ناتۆ بۆ مانه‌وه. پتڕایۆس ئه‌وه‌شى بۆ واشنتۆن پێشنیار كرد كه ئاڵێنگارى ئه‌و "سیسته‌مه جیوساسییه تازه‌یه" بكات و یارمه‌تى ناتۆ بدات.
پۆتین په‌ى به‌وه ده‌بات و ده‌شزانێت كاتێك خاڵى پشێوى له جیهاندا له به‌رده‌م ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا ده‌چێنێت كه ئاڵینگارى ڕاسته‌قینه‌ن بۆ مۆسكۆ، به‌م كاره‌ى نه‌خشه‌ى تازه بۆ زه‌وى ده‌كێشێت، ئه‌و له‌ژێر سایه و سیبه‌رى ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌ى روسیا تیایدا كێبركێكاره، لارى له هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى تازه نییه، ئه‌و ووڵاته پانوپۆره چى دیكه كۆگایه‌ك نییه بۆ چه‌كه‌كانى یه‌كیه‌تى سوڤیه‌تى جاران، به‌ڵكو ئێستا هێرشى ئه‌له‌كترۆنى سنوربڕ ئه‌نجام ده‌دات و ئاستى پیشه‌سازى سه‌ربازیشى زۆر پیشكه‌وتووه، ئێستا ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ى خاكه‌كه‌ى خۆى هه‌ر جه‌نگێك هه‌ڵبگیرسێنێت، جا چ له ئاوه گه‌رمه‌كان یان له شوێنى دیكه. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى له پێناو پۆتیندا له‌گه‌ڵ هێزه زه‌به‌لاحه‌كانى جیهان له بوارى زانیارى و داتاكان پێكهه‌ڵپڕژا، هه‌ڕه‌شه‌ى له گۆگلیش كرد كه نایه‌ڵێت بگاته سنورى بازاڕه زه‌به‌لاحه‌كه‌ى ڕوسیا ئه‌گه‌ر ئایۆكنه‌كانى گه‌ڕانى ئه‌و پێگه هه‌واڵییانه باند نه‌كه‌ن كه ڕه‌خنه له پۆتیتن ده‌گرن به‌و پێیه‌ى پێگه‌یه‌كن و زیان به به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى دایك ده‌گه‌یه‌نن.
له كۆتایى ساڵى پاریشدا ده‌زگاى چاودێرى فیدڕاڵى ڕوسیا سزاى دارایى به‌سه‌ر كۆمپانیایى گۆگڵدا سه‌پاند به‌و پێیه‌ى پایه‌ندى ئه‌و یاسایانه نه‌بووه كه ڕێگرى ده‌كه‌ن له زیانگه‌یاندن به پۆتین. ڕۆژئاوا له پۆتین ده‌ترسێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ڕۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ڕه‌نسى پێش دوو ساڵ ئه‌ویان به كه‌سایه‌تى ساڵ دیاریكرد، ئه‌ڵمانه‌كان له‌وه ده‌ترسن پۆتین بۆرییه گازه‌كه‌یان لێبگرێته‌وه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و پیاوه نزیكبن كه ساڵانێكى زۆر له‌ناویان ژیاوه له‌و كاته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌زگاى ڕازگرى "كه‌ى جى بى" ده‌كرد له ئه‌ڵمانیایى ڕۆژهه‌ڵاتى پێشوو.
هه‌ڵكشانێكى پلان بۆداڕێژراو
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى ڕوسیاش و به گوێره‌ى دید و تێروانینى "جۆزێف ستیگلیتس" ى ئابووریناسى ئه‌مریكى، سه‌رۆكى ڕوسیا دووباره ڕوحى به به‌ر خه‌ونى ئیمپراتۆڕیه‌تى ڕوسیدا كرده‌ووه، ئه‌مه‌شى له‌سه‌ر سێ بنه‌ما و پاڵنه‌ر بنیاتناوه؛ نه‌ته‌وه‌ى سلاڤى، رۆشنبیرى ئه‌رسه‌دۆكسى، نیشتمانپه‌روه‌ى ڕوسى. ئه‌مانه پاڵنه‌رى ڕوسیان بۆ جوڵه‌كردن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان. پۆتین هیچكام له ده‌ستكه‌وته‌كانى پێشوى ڕوسیاى جارانى ڕه‌تنه‌كردوونه‌ته‌وه به شیوعیه‌تیشه‌وه، ئه‌و بۆ ناخۆى ڕوسیا خۆى به شیوعى ده‌زانێت و بۆ ده‌ره‌وه‌ش خۆى به سه‌رمایه‌دار ده‌زانێت. بۆیه له پته‌وكردنى پایه و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا پڕۆژه‌یه‌كى زۆر باشى بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه سه‌ره‌كییه سیاسییه له‌خۆوه‌كانى (ارتجالی) گرته‌ئه‌ستۆ كه له كۆتایى نه‌وه‌ده‌كاندا یه‌خه‌ى ڕوسیاى گرتبوو كه بریتى بوو له چڕكردنه‌وه‌ى كۆششه‌كان له‌سه‌ر به تایبه‌تكردنى له برى كێبڕكێكارى، یان دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى په‌یكه‌رى پڕۆژه هه‌بووه‌كان له‌وه‌ى پڕۆژه و وه‌زیفه‌ى تازه بهێنرێنه‌كایه‌وه، وه گۆڕینى موڵكدارى به‌ره و كه‌رتى تایبه‌ت بۆ دروستكردنى لۆبییه‌ك بۆ به‌رگریكردن له پڕۆژه تایبه‌ته‌كان به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ى شیوعیه‌ت، وه پشتیوانیكردنى دامه‌زراوه‌كان بۆ زاڵبوون یه‌سه‌ر بازاڕدا له برى گرنگیدان به كێبڕكێكارى، وه ئازادكردنى نرخه‌كان بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قۆرخكارییه‌كانى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تى جاران بگات.
یه‌كێك له گرنگترین توێژه‌رانى سه‌رۆك پۆتین بن جودا – ى نووسه‌رى "نیوزویك" ى ئه‌مریكییه كه سێ ساڵى ڕه‌به‌ق لێكۆڵینه‌وه‌ى له كه‌سێتى و هزرى پۆتین كردووه، دواتریش په‌رتووكه به‌ناوبانگه‌كه‌ى به ناوى "ئیمپڕاتۆڕییه له‌رزۆكه‌كه: چۆن ڕوسیا كه‌وته داوى خۆشه‌ویستى فلادیمیر پۆتین - ه‌وه و چۆنیش لێى ده‌رباز بوو" بڵاوكرده‌وه. بن جودا ئه‌وه‌ى شیكردۆته‌وه چۆن ڕوسه‌كان هه‌ر به ڕاستى كه‌وتنه په‌یوه‌ندییه‌كى دژیه‌كه‌وه سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستى و ڕقلێبوونه‌وه و پشتیوانى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پۆتین – ه‌وه، پۆتین له سه‌رێكه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو له گێڕانه‌وه‌ى پێگه‌ى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ڕوسیا له ڕووى ئابوورى، سه‌ربازى ، ته‌كنه‌لۆژى و نه‌یهێشت ڕوسیا هه‌ره‌س بێنێت. له سه‌رێكى دیكه‌شه‌وه توانى به‌رگێكى خۆماڵى سه‌رمایه‌دارى به به‌ر ده‌وڵه‌تى ڕوسیادا بكات كه ئابوورى بازاڕ به‌ڕێوه ده‌بات. به‌ڵام له‌وسه‌ریشه‌وه نه‌یتوانى كۆمه‌ڵگاى ڕوسى به‌هێز بكات و له زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانى چاكیكاته‌وه. ئه‌مه‌ى كۆتایش دواشتى جێى گرنگیپێدانى عه‌ره‌به‌كانه، جا چ دژ به ڕوسه‌كان بێت یان دژ به خودى عه‌ره‌به‌كان. ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى ئه‌مڕۆ عه‌ره‌به‌كان حسابى بۆ ده‌كه‌ن، پۆتین پێشتر و له مێژ ساڵه له گرۆزنى پایته‌ختى شیشان توشى هاتبوو، به هه‌مان ئه‌و ڕێبازه‌ش چاره‌سه‌رى كردكه له سوریا پیاده‌ى كرد، چاره‌سه‌ره ئه‌منییه‌كانى سه‌پاندن، ئه‌ویش له‌وه ده‌ترسا كون و كه‌له‌به‌ر بكه‌وێته ئه‌و كۆماره ئیسلامییه ڕوسییه‌وه به‌وه‌ى ده‌رد و به‌ڵاى به‌هارى عه‌ره‌بى تووش بێت كه له كۆتایدا گۆڕا بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى عه‌ره‌بى.
به‌م شێوه‌یه وێنه‌ى پۆتین له ساڵى 2018 زۆر دوور نه‌بوو له واقعه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ینه پێوانه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه پۆتین براوه‌ى یه‌كه‌مه، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو سه‌رۆكه‌كانى ڕوسیا، به‌ڵكو له‌و ڕووه‌وه‌ى كه ده‌كرێت پۆتین له‌و ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا به گه‌وره‌ترین براوه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.