شارپرێس:
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێ:"ئه‌وه‌ی لامان سه‌یره زۆربه‌ی ره‌خنه‌كان بۆ وتاره‌كه‌مان له‌باره‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه له‌لایه‌ن گۆڕانخوازه‌كانه‌وه نوسراوه".
مه‌لا به‌خیتار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌وتارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌وتاره‌كه‌ی پێشووی به‌ناونیشانی (مەترسییەكانی پاشەكشەی دیموكراسی‌و پەرەسەندنی گەندەڵی) لێیگیراوه نوسیویه‌تی:"ئه‌گه‌ر، ئه‌و كاروانی ته‌نكه‌ره دزراوانه راست نین، بۆچی جێگری سكرتێری گشتی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر هێزی تایبه‌تی بۆ چاودێری ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان ناردووه‌و ته‌نانه‌ت له‌ده‌وروبه‌ری (كۆرمۆر)یشدا، سه‌یته‌ره‌شیان بۆ داناوون؟! ئایه ئه‌و دوو به‌ڕێزه، كه یه‌كێكیان له راگه‌یاندنی ئه‌لكترۆنی چالاكه‌و ئه‌وی تریشیان كاربه‌ده‌ستێكی باڵایه، ئایه ده‌توانن به خه‌ڵكی بڵێن: كێن ئه‌وانه‌ی بۆریه نه‌وته‌كان ده‌شكێنن‌و به حه‌ره‌سیاته‌وه، له‌ناوچه‌ی یه‌كێتی ساغیانده‌كه‌نه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێ:" پاساو بۆ تاڵانی مه‌هێننه‌وه. وا چاكه میلله‌ت رازی بكه‌ن‌و گه‌نده‌ڵكار و تاوانكار سزا بده‌ن!! ئه‌وه‌ی پاساو بۆ تاوان‌و تاڵان ده‌هێنێته‌وه، یان شه‌ریكیانه، یان ده‌یه‌وێ پشكی به‌ر بكه‌وێ".
هه‌ر له‌و وتاره‌یدا مه‌لا به‌ختیار نوسیویه‌تی:" له‌سه‌ر تاڵانكردنی نه‌وتی كه‌ركوك، هه‌زاران كۆمێنتی نایاب نوسراوه، به‌ڵام هه‌ندێكی ره‌خنه‌شن. ئه‌وه‌ی لامان سه‌یره، زۆربه‌ی ره‌خنه‌كان له‌لایه‌ن گۆڕانخوازه‌كانه‌وه نوسراون".
ڕ . ج