شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دڵنیایی له‌پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌كه له‌كابینه‌ی نوێ وه‌رگرت.
سەرچاوەیەکى بەرپرس له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، "ئێمە چاومان لەسەر پرۆژە چاکسازیەکانمانه بۆ کابینەى داهاتوو، لەگەڵ پارتى دیدی هاوبەشمان هەیە و لەم کۆبونەوەیەشدا جەختمان لەسەر کردوه‌ته‌وه".
بەگوێره‌ی زانیارییەکانى شارپرێس گۆڕان دڵنیایى وەرگرتوە لە پارتى کە ئەم حکومەتە لەسێ لایەنى سەرەکى پێكده‌هێندرێت، کە گۆڕانیش له‌پاڵ یه‌كێتی‌و پارتی لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان، هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، "دەبێت پەلە بكرێت و چیدی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت و رێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت".
ڕ . ج