شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران گرنگن و پێكه‌وه هه‌ردوولا رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی وتارێكدا له كۆڕبه‌ندی ئابوری له سلێمانی رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان گرنگن و ده‌بێت په‌ره‌یان پێبدرێت و له‌روی ئه‌منییشیه‌وه هاوكاری هه‌رێم ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "په‌یوه‌ندیكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له مێژینه‌ن و گرنگن و هه‌ردوو پێكه‌وه رووبه‌رووی تیرۆر ده‌بینه‌وه".
زه‌ریف رونیشیكرده‌وه، "ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاران گرنگه و پشتیوانى هه‌رێمى كوردستا ده‌بین و ڕێگه ناده‌ین كه‌س په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانمان تێكبدات".
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت، ئەوەش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشەممە سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه.
ه.م