شارپرێس:
هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌له‌ستین بووه‌وه، هه‌رچه‌نده یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون به‌ڵام ئوردن بۆ قۆناغی 16 سه‌ركه‌وت.
یارییه‌كه‌ی ئوردن و فه‌ڵه‌ستین له چوارچێوه‌ی گرووپی دووه‌م دا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئوردن به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پێشه‌نگی گرووپه‌كه‌ی گرت و فه‌له‌ستینیش به كۆكردنه‌وه‌ی 2 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرووپه‌كه‌ی به‌ركه‌وت.
به‌پێی خشته‌ی یاریه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن له یه‌كه‌م یاری قۆناخی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی سێیه‌می یه‌كێك له هه‌رسێ گرووپی یه‌كه‌م یان سێیه‌م یان چواره‌م ده‌بێته‌وه.
ه.م