لەسەر سنورەکانی کوردستان بەهۆی سەرماوە سێ کۆڵبەر بونە قوربانی

کوردستان

15/01/2019‌ 854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر سنورەکانی سێ پارچەی کوردستان کۆڵبەرێک ڕەقیبردەوە و کۆڵبەرێکی دیکەش خنکا و کۆڵبەرێکی دیکەش هەردوو دەستی لەدەستدا.


بەپێ ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان "دوێنی دووشەممە کۆڵبەرێک بەناوی عوسمان ڕەمەزانی خەڵکی سەردەشت لە کاتی پەڕینەوە لە رووبار‌ی نوکان، لە سنوورەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەوتووەتە ناو ڕووبارەکەوەو خنکاوە".


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە "هەر دوێنێ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی هاشم، خەڵکی گوندی چوارستونی سەڵماس، بەهۆی سەرمایەکی زۆرەوە هەردوو دەستی سڕ دەبێت، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە هەردوو دەستی لەلایەن پزیشکەکانەوە بڕدرایەوە".


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوەشی وتوە "ڕۆژی شەممە، کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ئەیوب ئەمینی خەڵکی گوندی دشوان‌-ی سەر بە شاری سەڵماس، لە بەرزاییەکانی ناوچەی سەڵماس لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، ڕەقیبردووەتەوە و گیانی لەدەستداوە".


ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، پێنج کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە و ۱۰ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

هـ ـ ر