راستی گفتوگۆی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئۆلیڤەر جیرۆ

وەرزش

16/01/2019‌ 360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكان ناوی ئۆلیڤەر جیرۆی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی-یان بەستووەتەوە بەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی‌و گوایە گفتوگۆ دەكەن.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی ئیسپانی، لەزاری بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە فەرەنسییە ئەوەی رەتكردووەتەوە بەرشەلۆنە هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ كردبن.

رۆژنامەكان وایان بڵاوكردووەتەوە، كە بەرشەلۆنە دەیەوێـ لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی ئەو یاریزانە بكرێت، بەڵام بەپێی رۆژنامەكە یانەی بەرشەلۆنە هیچ هەنگاوێكی بۆ ئەوە نەناوە.

جیرۆ تەمەنی 32 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش ناكات، بۆیە یانەی چیڵسی دەیەوێت ئەو یاریزانەی بفرۆشێت.

هـ ـ ح