چیڵسی نرخی هازارد بۆ فرۆشتن بەریاڵ مەدرید دیاریدەكات

وەرزش

16/01/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە یانەی چیڵسی بۆ فرۆشتنی یاریزانی یانەكەی ئیدن هازاردی بەلجیكی 112 ملیۆن یۆرۆی دیاریكردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، رازی بوونەكەی یانەی چیڵسی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بووە، كە لەكۆتایی ئەم وەرزە ئەو یاریزانەی بەیانە مەدریدییەكەی دەفرۆشێت.

یانەی ریاڵ مەدرید لەهاوینی رابردووەوە هەوڵی كڕینی ئیدن هازارد دەدات، كە یانەی چیڵسی تائێستا رازی نەبووە بەفرۆشتنی یاریزانەكەی.

هازارد تا ساڵی 2020 گرێبەستی لەگەڵ یانەی چیڵسی هەیەو دیاریش نییە، كە ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە، یان نا.

هـ ـ ح