چێشتخانەیەك میوانەكانی ناچاردەكات ئەو خواردنانەی دەخرێتە بەردەستیان بیخۆن

جیهان

16/01/2019‌ 500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چێشتخانەیەكی ئەمارەتی دوبەی لەشانشینی عەرەبی یەكگرتوو (ئیمارات) هەنگاوێكی نوێی دەستپێكردووە، كە ئەویش مەرجێكە بۆ میوانەكانی.

مەرجی ئەو چێشتخانەیە بۆ میوانەكانی ئەوەیە، كە لەكاتی سەردانیكردن‌و داواكردنی هەر جۆرە خواردنێك، دەبێت ئەو میوانانە ئەو خواردنانەی دەخرێتە بەردەستیان هەمووی تەواو بكەن‌و بیخۆن.

چێشتخانەكە دەكەوێتە ناوچەی برشای دوبەی نرخی خواردنەكانیشی بۆ یەك ژەم 15 دۆلارە، كە ئەگەر ئەو خواردنانەی داوا دەكرێت، نەخورێت سزای میوانەكە دەدرێت.

سزای ئەو میوانەی خواردنەكەش تەواو ناكات، كاركردن دەبێت لەچێشتخانەكەو دەبێت بۆ ماوەی دوو سەعات خواردن‌و خواردنە پێشكەشی میوانەكانی تر بكات.

هـ ـ ح