لیستی باشترین‌و خراپترین شارەكانی جیهان بۆ ژیانكردن

جیهان

16/01/2019‌ 1409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك لیستی ئەو شارانەی ئاشكراكرد، كە باشترین شارەكانی جیهانن بۆ ژیانكردن.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، كە لەلایەن دەزگای "نۆمبیۆ"ی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، شاری نیجنی نوفگورودی روسی لەپلەی یەكەمدایەو باشترین شارە بۆ ژیانكردن.

شارەكە لەسەر بنەمای رۆشنبیری خەڵكی‌و ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی‌و خزمەتگوزارییەكانی تر بە باشترین شاری جیهان دەستنیشانكراوە.

توێژینەوەكە 226 شاری دیاریكردووە، كە پێنج شەو شارانە روسین‌و شارەكانی سانت بترسبۆرغ پلەی (182)، مۆسكۆ پلەی (191) و یكاتیرینبۆرگ پلەی (199) و نۆفۆسبیرسك (206) بەدستهێناوە.

هەروەها شارەكانی كانبیرای ئوسترالیا و ئایدهوڤنی هۆڵەنداو شاری رۆڵی لەویلایەتی كارۆلینای باكوور ئادیلایدی ئوسترالی‌و زوریخی سویسری، باشترین شارەكانی ترن بۆ ژیانكردن.

خراپترین شاریش بۆ ژیانكردن شارەكانی مانێلاو پەكین و دەكا دێت، لەگەڵ لاگۆسی نێیریاو كاراكاسی پایتەختی فەنزوێلا.

هـ ـ ح