شارپرێس: پیاوێكی چینی بەناوی لیۆ چاو، لەمیانی پرۆژەیەكدا چەند ژوورێكی دروست كردووە، بۆ ئەوەی مرۆڤ تووڕەیی خۆی تێدا بەتاڵ بكاتەوە. لیۆ چاو، ئەو ژوورانەی لەناوچەیەكی پەكینی پایتەختی وڵاتەكەی دروست كردووە، كە ناوی ناوە ژووری توورییو رۆژانە خەڵكی سەردانی دەكەن. بەپێی تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریكی بۆ چوونە ژوورەكەو خاڵیكردنەوەی تووڕەییو رقو كینە دەبێت 1589 یوان چینی بدەیت، كە ئەو بڕە پارەیە بەرانبەرە بە 23 دۆلاری ئەمریكی. لەژوورەكەدا كۆمەڵێك دەستەی هاوشێوەی مرۆڤ هەیە، لەگەڵ بوونی كەلو پەلی تر، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بەتەواوی تووڕەییەكەت خاڵیبكەیتەوە، دوای بەكارهێنانی.