تۆم كروز دەستپێكردنی پەخشی فیلمە نوێیەكەی رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

16/01/2019‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆم كروزی ئەمریكی‌و هونەرمەندی ناوداری ئەو وڵاتە دەستپێكردنی پەخشی فیلمە نوێیەكەی راگەیاند.

تۆم كروز لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەم نزیكانە دەست بە پەخشی، فیلمی "Mission Impossible" دەكرێت، كە فیلمێكی ئەكشنی هەواڵگیرییە.

تۆم لەو فیلمەدا رۆڵی "ئیسان هانت"، دەگێڕێت، كە كار بۆ ئاژانسی هەواڵگیری "ئای ئێم ئێف"ی ئەمریكا دەكات‌و بەشی حەوتەمی فیلمەكەیە.

تۆم كروس هەروەها رایگەیاند، كە بڕیارە دوای ئەم بەشەش لەساڵەكانی 2021 و 2022 دوو بەشی تریش بەرهەمبهێنرێت.

فیلمەكە لەلایەن كریستۆفەر ماكواری دەرهێنانی بۆ كراوە ، كە بەشی شەشەمی فیلمەكە ناوی "Mission: Impossible — Fallout" بوو.

هـ ـ ح