وێنە.. دیڤید بێكهام سەگەكەی بە بەتانییەكی 6000 دۆلاری دەخەوێنێت

هەمەڕەنگ

16/01/2019‌ 576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤیكتۆریا بێكهام، هاوسەری دیڤید بێكهامی ئینگلیزی یاریزانی پێشووی بەناوبانگی تۆپی پێی، وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە.

ڤیكتۆریا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا دەبینرێت، بێكهام خەوتووەو سەگەكەشی لەباوەشیدا خەوتووە.

هەر لەوێنەكەدا دەبینرێت، كە بێكهام ئەو سەگەی بە بەتانییەكەوە داپۆشیوەو خەواندووە، بەهاكەی شەش هەزار دۆلارەو لەماركەی لۆیس ڤیتۆنە.

لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام كاردانەوە لەسەر وێنەكە دروست بووە، بەكارهێنەرانی تۆڕەكە باسیان لەوە كردووە، ئەو سەگە بەختێكی باشی هەیە، كە خاوەنەكەی دیڤید بێكهامە.

هـ ـ ح