بەرشەلۆنە زۆرترین موچە دەدات بەیاریزانەكانی

وەرزش

16/01/2019‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئامارێكی دەزگای "كییە. بی. ئێم. جی" یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، زۆرترین پارە لەپێناوی موچەی یاریزانەكانی لەساڵی 2018 خەرجكردووە.

بەپێی تۆڕەكە، بەرشەلۆنە، كە پاڵەوانی خولی ئیسپانی بوو، نیو ملیار یۆرۆی بۆ موچەی یاریزانان خەرجكردووە، كە ئەوەش رێژەی 42% داهاتەكەی بووە.

هەر بەپێی تۆڕەكە، لەدوای یانەی بەرشەلۆنە، یانەی پاریس سان جێرمان لەپلەی دووەم دێت، كە 332 ملیۆن یۆرۆی بۆ موچەی یاریزانانی خەرجكردووە، كە ئەوەش 20%. داهاتەكەی بووە.

هەروەها یانەی مانچستەر سیتی لەپلەی سێیەم بووە، كە ئەویش زۆرترین پارەی لەچاو یانەكانی تر خەرجكردووە.

هـ ـ ح