وێنە.. "كادیلاك" ئۆتۆمبیلە نوێیە كارەباییەكەی ئاشكرادەكات

جیهان

16/01/2019‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Cadillac" بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل وێنەیەكی ئەو ئۆتۆمبیلە نوێیەی بڵاوكردەوە، كە بەكارەبا كاردەكات.

ئۆتۆمبیلی كادیلاك لەسەر ئاستی جیهان پێشوازییەكی زۆری لێدەكرێت، كە چاوەڕواندەكرێت، ئەو ئۆتۆمبیلە كارەباییەشی پێشوازییەكی زۆری لێبكرێت.

پێگەی گۆڤاری "Electrek" بڵاویكردەوە، كە ئۆتۆمبیلەكەی كادیلاك بۆ ركابەرایەتیكردنی ئۆتۆمبیلەكانی جۆری "Tesla Model X" و "Audi e-tron" دروستكراوە.

كۆمپانیاكە، تایبەتمەندی ئۆتۆمبیلەكەی ئاشكرانەكردووەو تائێستاش دیارنییە ئەو كۆمپانیایە كەی ئۆتۆمبیلەكەی دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح