داعش لەرێگەی نامەیەكەوە هەڕەشە لەچەند شازادەیەكی بەریتانیا دەكات

جیهان

16/01/2019‌ 783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی بەریتانیا، رێكخراوی داعش نامەیەكی بۆ چەند شازادەیەكی بەریتانیا ناردووەو تێدا رێكخراوەكە هەڕەشەی لەو شازادانە كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان نامەكە بۆ شازادە كیت میدڵتۆن‌و هاوسەرەكەی شازادە ویلیام نێدراوە، كە ئەوەی دووەم جێنشینی بەریتانیایەو تێدا هەڕەشەی جۆراوجۆر لەو شازادانە كراوە.

رۆژنامەی دەیلی ستار لەسەرچاوەیەكی كۆمپانیای "سكۆتلاندیار" بڵاویكردووەتەوە، كە ئێستا بۆ راستی‌و دروستی لێكۆڵینەوە لەو نامەیەی رێكخراوی داعش دەكەن.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە نامەكە لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی "تەلەگرام" راستەوخۆ بۆ ئەژماری شازادە كیت میدڵتۆن نێدراوەو لێكۆڵینەوەكانیش لەناوەڕۆك‌و راستی نامەكە بەردەوامە.

هەروەها لەنامەكەدا هەڕەشەی ئەوە لەشازادەكان بەتایبەتی كیت كراوە، كە بەژەهر خواردنە تایبەتەكانی ژەهراوی دەكەن‌و لەو رێگەیەوە دەیكوژن، كە تائێستا راستی نامەكە یەكلانەبووەتەوە.

هـ ـ ح