شارپرێس:
بارابارو كورتیس، لەساڵی 1961 لەخوێندنگای ئامادەیی كۆنكتیكات هاوپۆلی یەكتر بوونو پاش دروستكردنی هاوڕێیەتی بڕیاڕیاندا پێكەوە هاوسەرگیری بكەن، بەڵام ئەوكات چارەنووس ئەوانی لە یەكتر جیا كردبووەوە.
كورتیس بەهۆی مردنی باوكییەوە ناچاروبوو بەقبوڵكردنی سەرپەرەشتیكردنی براكانیو هەر ئەمەش وایكرد كۆنكتیكات جێبهێڵێت و ئەو دوو خۆشەویستە پڕ لەهیوایە لە تەمەنی گەنجێتیدا لەیەكتر دوور بكەونەوە.
لەئێستادا ئەو دوانە پاش ساڵانێكی زۆر جیابوونەوەو دوور كەوتنەوە لەیەكتر پێكەوە بەدیداری یەكتر شادبوونەتەوە و بڕیاریانداوە پاشماوەی تەمەنیان لەتەنیشت یەكدا بەسەر بەرن.
ئەو دوانە دەڵێن هەرگیز هیچكات و ساتێك یەكیان لەبیر نەكردووە و لەخۆشەویستییان بۆ یەكدی كەمی نەكردووە، بۆیە بڕیاریانداوە هاوسەرگیری بكەنو هەمیشە پێكەوە بن.