نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

16/01/2019‌ 826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، دوای ئەو دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكان 1.65 دۆلار بەرێژەی 2.8%  بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.60 دۆلار بەرێژەی 3.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵی وڵاتانی بەرهەمهێنەوە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هەیە، هەروەها چینیش خواستی بۆ كڕینی نەوت زیاتركردووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داوە.

هـ ـ ح