كادرێكی پارتی دیموكرات لەكەركوك دەكوژرێت

عیراق

16/01/2019‌ 1365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كادرێكی پارتی دیموكرات شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ڕووناكی شاری كەركوك لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا تەقەی لێكراو بەسەختی برینداركراوە.

میدیای پارتی ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویكردەوە، كە لەگەڕەكی ڕووناكی شاری كەركوك‌و لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن دوو چەكداری نەناسراو بە سواری ماتۆڕسكیلێكەوە تەقە لەكادرێكی پارتی دیموكرات بە ناوی (جەبار عارف ڕەشید)، كە لە دایكبووی ساڵی 1952ی شاری كەركوكە كرا و بەسەختی بریندار كرا.

میدیاكە بڵاویشیكردەوە، شەوی رابردوو پاش گەیاندنی ناوبراو بەنەخۆشخانە بە هۆی ئەوەی فیشەك بەر سەری كەوتبوو بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستدا.

ئەو كادرەی پارتی بەرپرسی ڕێكخراوی موسەلـڵای كەركوك و ئەندامی لیژنەی ناوچەی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.

هـ ـ ح