كەشناسی هۆشداری لەو شەپۆلە بەفرو بارانە دەدات روو دەكاتە ناوچەكانی هەرێم

کوردستان

16/01/2019‌ 1086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی‌و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، هۆشداری لەو شەپۆلە بەفرو بارانەدا، كە روو لەناوچەكانی هەرێم دەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی‌و بومەلەرزەی هەرێم، لەشەوی رابردووەوە، بارستەهەوایەكی ساردی ناوەڕاستی ئەوروپا رووی لەناوچەكانی هەرێم كردووە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە لەئەمڕۆو سبەی كاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر دەبێت‌و رۆژی پێنج شەممە، لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەفر دەبارێت، كە لەو بارەوە هۆشداریداوە.

هۆشدارییەكەی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی‌و بومەلەرزەی هەرێم بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە، كە گەشت ‌و هاتووچۆ كەمبكەنەوە لەكاتی پێویست نەبێت، هەروەها روو لەناوچە شاخاوییەكان نەكەن، چونكە ئەگەری رێگیران‌و هەرەسی بەفر هەیە.

هـ ـ ح