شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌رجی وڵاته‌كه‌ی بۆ
دانوستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خسته‌ڕوو.
له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌پارێزگای گوڵستان
حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، به‌مه‌رجی هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م
گه‌مار و سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له‌گه‌ڵ واشنتۆن
ده‌چینه دانوستانه‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران نه‌یشارده‌وه سزاكانی ئه‌مریكا
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران هه‌بووه، به‌ڵام به‌وته‌ی ڕووحانی "هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا
ده‌یه‌وێت ئێران له‌گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی دوربخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌ی
به‌دینایه‌ت".
ڕووحانی هه‌رچه‌نده دانوستانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
ڕه‌تنه‌كرده‌وه، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی سزاكان پاڵنه‌ریان نابێت بۆ
دانوستان.
ڕ . ج