شارپرێس:
جۆرجیۆ كیلینی ئه‌ستێره‌ی نێو به‌رگریكاره‌كانی
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی چه‌ند
جار خه‌ونی ئه‌وی له‌ناوبردوه.
كیلینی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،
ڕۆناڵدۆ چه‌ند جارێك گۆڵی له‌دژمان تۆماركردووه، خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگی
كوشتووم.
به‌وته‌ی كیلینی ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانه‌و
وتی:"ئێستا یۆڤانتۆس به‌هه‌بوونی ڕۆناڵدۆ ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگه".
كیلینی باسی له‌وه‌شكرد، ڕۆناڵدۆ هه‌میشه یارمه‌تیده‌ر
بووه بۆ باشتركردنی ئاستی هاوڕێكانی.
ڕ . ج