شۆڕشه‌كه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌ڕۆخۆ ده‌ستپێده‌كات

وەرزش

16/01/2019‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌فرۆشتنی ماركۆس ڕۆخۆی یاریزانی، ده‌ست به‌ شۆڕشێكی نوێ له‌یانه‌كه‌ی ده‌كات.

ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت ڕۆخۆ بفرۆشێت، ئه‌ویش به‌هۆی پێكانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌‌و نه‌توانینی به‌شداریكردنی له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌دا.

ڕۆخۆ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌كێك بوو له‌ گرێبه‌سته‌كانی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری پێشووی مانچسته‌ر یونایتد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و یاریزانه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد بكات.

مانچسته‌ر یونایتد ده‌شیه‌وێت كۆلیبالی یاریزانی ناپۆلی بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه‌، به‌ڵام یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت كۆلیبالی له‌یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌، یاخود به‌كه‌متر له‌ 100 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ نافرۆشێت.

ڕ . ج

بەپەلە