شارپرێس:
به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق‌و پارێزگای ئه‌نبار،
مه‌ترسیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌پارێزگاكه‌یان به‌دورنابینن، به‌تایبه‌ت
له‌چالاكیه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی ئه‌و گروپه له‌ئه‌نبار.
خێزانی چه‌كدارانی داعش كه له‌پارێزگای ئه‌نبار
نیشته‌جێن، جار جاره په‌یوه‌ندیی ده‌كه‌ن به ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانه‌وه كه
له‌ڕیزه‌كانی داعشن، پشتگوێخستنی پارێزگاكه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزكردوه،
ئه‌وه وێنه‌ی ئێستای دۆخی ئه‌منی پارێزگای ئه‌نباره، كه به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق
هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌و داعش له‌و پارێزگایه‌وه دووباره سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
نه‌عیم كه‌عود سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای ئه‌نبار مه‌ترسیه‌كانی داعش له‌پارێزگاكه‌ی به جددیی ناوده‌بات‌و ده‌ڵێ:"داعش
له‌ئه‌نبار شانه‌ی زیندووی هه‌یه، چه‌ندین هۆكاریش هه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌خۆشكه‌ربن
بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ئه‌نباره‌وه".
كه‌عود دیارترین هۆكاره‌كانی چالاكبوونی ئه‌مدواییه‌ی
داعش له‌ئه‌نبار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ لاوازبوونی شانه هه‌واڵگرییه‌كان له‌و پارێزگایه،
هه‌روه‌ها بوونی په‌یوه‌ندی خێزانی چه‌كدارانی داعش به‌ئه‌ندامه‌كانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی
دیار‌و هاوكاریكردنیان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
ئه‌نبار داواده‌كات، هه‌رچی زووه خێزانی چه‌كدارانی داعش دوربخرێنه‌وه، چونكه
ئه‌و پێی وایه داعش له‌ئه‌نباره‌وه له‌توانایدایه گورز له‌پارێزگا‌و شاره‌كانی
دیكه‌ی عێراق بوه‌شێنێت، چونكه ئێستا له‌چه‌ندین شوێنی ئه‌نبار سه‌رقاڵی
دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكرا، مینی چێندراوه.
ڕ . ج