شارپرێس:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێ، لیژنه‌یه‌كی بۆ دۆخی كه‌ركوك و پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له به‌غداو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ ئاینده پێكهێناوه.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ڕاكه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و حزبه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگێندرا. دوایین كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، كه له (14-1-2019) به‌رێوه‌چوو و به ئه‌رێنی وه‌سفكرا.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد، لیژنه‌یه‌كی بۆ دۆخی كه‌ركوك و پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له به‌غداو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ ئاینده پێكهێناوه.
ڕ . ج