ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەکەی شاری منبج

جیهان

16/01/2019‌ 1936 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتەقینەوەكەیەكدا لە منبج دەیان كەس كوژران‌ و برینداربوون، ئەمە جگە لەكوژرانی چوار سەربازی ئەمریكی.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لەنزیك ڕێستۆرانتی قەسر ئەلئومەرا روویداوە، كە ئەو رێستۆرانتە دەكەوێتە ناوەندی شاری مەنبوج .

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان دەیان هاووڵاتی مەدەنی كوژران‌و برینداربوون، كە ژمارەیەكەیان تائێستا بەتەواوی رانەگەیەنراوە.

هەروەها ئاژانسەكە بڵاویكردەوە، چوار سەربازی ئەمریكی-ش لە شوێنی تەقینەوەكە بوون و دوانیان گیانیان لەدەستداوە، دوانی تریش برینداربوون، بەڵام دوای گواستنەوەیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.

شاری مەنبەج دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای سوریاو لەساڵی 2017وە بەدەست یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەوەیەو سوپای ئەمریكا هاوكارییان دەكات لەپاراستنی ئەمنی شارەكە، بەڵام بەم دوایانە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لەو شارەو تەواوی سوریادا.


هـ ـ ر