کۆڵبەرێکی کورد بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

کوردستان

16/01/2019‌ 492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆڵبەرێکى کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.


دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوری گوندەکانی ناوچەی قوتوور لە سنووری شاری خۆی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کوژران و برینداربون.


ماڵپەری هەنگاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک کۆڵبەری گوندەکانی ناوچەی قوتوور کەوتوونەتە بۆسەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و بەو هۆیەشەوە تەقەیان لێکراوە و کۆڵبەرێك گیانی لەدەستداوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.


ماڵپەری هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بە ناوەکانی عەبدوڵلا یوسفی گولەیەک لە سەری دراوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە، و ئیحسان خالیدی بریندار بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کراوە، هەردووکیان خەڵکی گوندی ڕازی ناوچەی قوتوورن".


ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، پێنج کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە و ۱۰ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
هـ ـ ر