شارپرێس... حلمی ره‌سول ره‌زا
له نێوان تویتێكی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد
تره‌مپ كه تیایدا هه‌ره‌شه‌ی وێرانكردنی
ئابوری توركیا ده‌كات ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كان له سوریا، و په‌یوه‌ندیی
ته‌له‌فۆنی پاشتر له‌گه‌ل هاوتا توركیه‌كه‌یدا به چه‌ند كاژێرێك، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی
له سیاسه‌تی – هه‌یاسی خاس- تێبگه‌ین كه وانشتۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كه‌یدا
په‌یڕه‌وی ده‌كات.
له كاتێكدا توركیا به‌رده‌وامه له بلاوه‌پێكردنی
هێزه‌كانی له ناوچه سنوریه‌كاندا وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی
سه‌ربازی دژی جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان، ئه‌وانه‌ی هاوكاری واشنتۆن بون له‌سه‌ركه‌وتن
به‌سه‌ر داعشدا، له‌هه‌مان كاتدا جۆن بۆلتن سه‌ركه‌وتو نه‌بو له قه‌ناعه‌ت
پێكردنی توركه‌كان به وه‌ستاندنی پلانه‌كه‌یان بۆ داگیركردنی ناوچه كوردیه‌كان
له باكوری سوریا.
وه‌ك په‌یامێكی توندیش بۆ واشنتۆن، سه‌رۆكی
توركیا ئاماده‌ی دیدار نه‌بو له‌گه‌ڵ بۆلتن، له‌هه‌مان كاتدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پایه‌ند نیه به ه‌هێڵه سوره‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له سوریا و پێدانی گره‌نتی ئه‌وه‌ی هێرش نه‌كاته سه‌ر كورده‌كان.
به‌ڵام پێده‌چێ تره‌مپ باش له‌وه بزانێ چۆن
هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ پیاده‌كاریه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كه‌یدا ده‌كات،
به‌وه‌ی له پێش چه‌ند مانگێك له رێگه‌ی سزای ئابوریه‌وه سه‌ركه‌وتو بو له‌وه
ئه‌نقه‌ره ناچار بكات قه‌شه ئه‌مه‌ریكیه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌كه - ئه‌ندرۆ
برانسۆن- ئازاد بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حوكمی به‌سه‌ردا درابوو.
وانه‌ی برانسۆن
سزاكانی سه‌ر توركیا به زیاد كردنی ره‌سمی
گومركی له‌سه‌ر كاڵا توركیه‌كان، و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زیری
داد و دارایی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، وا كرد لیره‌ی توركی به ئاستێكی چاوه‌ڕوان
نه‌كراو نرخه‌ی بێته خواره‌وه.
ملهوڕی كردن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆكی توركیا وای كرد زیانی زۆر زیاتر به‌ر وڵاته‌كه‌ی بكه‌وێت، پێش
ئه‌وه‌ی مل بدات بۆ فشاره ئابوریه‌كان و بڕیاری ئازاد كردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكیه
بدات.
ئه‌و پرۆسه سه‌ربازیه‌ی ئه‌نقه‌ره خۆی بۆ
ئاماده ده‌كات بۆ گورز وه‌شاندن له كورده‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئالۆزیه‌كانی
نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانه‌كه‌یه. دیاره واشنتۆن په‌شیمان بوه‌وه له بڕیاری
كشانه‌وه‌ی خێرا له سوریا، پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئه‌و بروایه‌ی توركه‌كان له
روبه‌روبونه‌وه‌ی رێكخراوی داعشدا جێگای بۆ پرناكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌جیندای نه‌ته‌وه‌یی
جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌ویش له رێگه‌ی لێدانی كورده‌كانه‌وه له باكوری سوریا.
گۆچان.. بژارده‌ی كۆتایی تره‌مپ
رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو، له تویتێكدا
تره‌مپ هه‌ره‌شه‌ی وێرانكردنی ئابوری توركیای كرد، به‌مه‌ش برینی ئه‌و وڵاته‌ی
كولانده‌وه كه تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك كه‌رتی ئابوری ئه‌و ولاته‌ی پێوه ده‌ناڵێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ
هه‌لسا ته‌فسیر كردنی وشه تونده‌كانی تره‌مپ، كاتێ گوتی تویته‌كه‌ی سه‌رۆك ئاماژه
بۆ سزاكانی سه‌ر ئه‌نقه‌ره ده‌كات له حاڵه‌تی هه‌ر جوڵانێكی سه‌ربازی دژی كورده‌كان.
ئابوریه‌كی لاواز
هه‌ره‌شه‌كانی توركیا له كاتێكدان، ئابوری
توركیا به‌رگه‌ی لێدانێكی تر ناگرێت به گوێره‌ی داتاكان. بازاری دراوی ناوخۆ به‌رگه‌ی
تویتێكی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناگرێت، چونكه لیره‌ی توركی به رێژه‌ی 30% نرخه‌ی
دابه‌زی له به‌رانبه‌ر دۆلار له ساڵی رابردو، بۆ 5.53 به‌رانبه‌ر دراوی ئه‌مه‌ریكی
له رۆژی دووشه‌ممه‌دا.
وه‌زاره‌تی دارایی‌ش رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند
بودجه‌ی 2018 كورتی هێناوه به 13.35 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها داتاكانی په‌یمانگه‌ی
سه‌رژمێریه‌كانی توركیا ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه تێكرای بێ كاری له‌و ولاته گه‌یشتۆته
11.6% له نێوان مانگه‌كانی سیپته‌مبه‌ر تا نۆڤه‌مبه‌ر، به‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات به‌رزبونه‌وه‌كی
گه‌یشتۆته 11.4% له نێوان مانگی ئۆغستس و ئۆكتۆبه‌ر.
دیاره ئه‌م ژمارانه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی
حاكم – داد‌و گه‌شه‌پێدان- دا نیه كاتێ ده‌چێته هه‌لبژاردنه ناوخۆییه‌كانه‌وه
له مارس ی داهاتودا. به گوێره‌ی ناوه‌ندی ئه‌سته‌مبول بۆ راپرسی و توێژینه‌وه،
56% ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به داد‌و گه‌شه‌پێدان داوه له هه‌لژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی
كۆتاییدا له مانگی یۆنیۆ ، پێیان وایه ئابوری وڵات به دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ڕوات ،
به‌ڵام ئه‌م رێژه لای لایه‌نگرانی پارتی جولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی راستڕه‌و كه
هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغانن و پشتیوانی ده‌كه‌ن بۆ هێرش كردنه سه‌ر كورده‌كان، به‌رز
ده‌بێته‌وه بۆ 84%.
گێزه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كه
پاڵشت به‌و زانیاریانه، تویته‌كه سه‌ركه‌وتو
بو له‌و مه‌به‌سته‌ی بۆلتن تیایدا شسكتی هێنا، و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان
هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه، ناوه‌رۆكه‌كه‌شی ئاشكرا كرا به‌وه‌ی ئه‌رۆغان
حسابی بۆ هه‌ره‌شه‌كان كردوه‌و له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر پلانێكی كورت رێككه‌وتن
كراوه كه تره‌مپ پێشنیاری كردوه، ئه‌ویش دروست كردنی ناوچه‌یه‌كی دابڕاوه له
باكوری سوریا به قوڵایی 30 كلم.
له پاش به‌كارهێنانی گۆچانه‌كه‌ی پێشووی له
توێته نوێیه‌كه‌یدا گێزه‌ری (ئابوری) ئه‌مه‌ریكی به‌كارهێناو باشی ئه‌وه‌ی كرد،
له‌گه‌ل سه‌رۆكی توركیادا هه‌لسه‌نگاندنمان بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ت كردوه له سوریا،
له‌وانه پێشكه‌وتنی سه‌ڕ دژی داعش، ناوچه‌یه‌كی دابڕاو، هه‌روه‌ها پته‌وكردنی
هاوكاری ئابوری نێوان هه‌ردو وڵات و فراوانكردنی.
دوای ئه‌وه‌ی گوتاری توركیا خۆی له ئه‌سپه‌رده‌كردنی
كورددا ده‌بینیه‌وه له ناوچه‌كانی خۆیان، به‌لأم رۆژی سێشه‌ممه وتاری ئه‌ردۆغان
خۆی له ئه‌سپه‌رده‌كردنی داعش و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بینیه‌وه ئه‌گه‌ر
هێرش بكه‌نه سه‌ر سنوور، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كه توركیا به‌ڕیوه‌ی
ده‌بات و ده‌یسه‌پێنێ به گوێره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عربیه
هـ ـ ر