جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: داعش کۆتایی هاتوە و لەسوریا دەکشێنەوە

جیهان

16/01/2019‌ 881 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایدەگەێنێت "شەڕی داعش کۆتایی هاتووە و سەربازەکانمان لە سوریا دەکشێنینەوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە واشتنتن لە وتارێکدا لەبەردەم کونسوڵ و باڵیۆزانی وڵاتان  ڕایگەیاند "سوپای وڵاتەکەی لە سوریا دەکشێتەوە چونکە ڕێکخراوی داعش بەتەواوی لە وڵاتە شکستی خواردوە".


مایک پێنس ئاماژەی بەوەشدا "دوای شکست پێهێنانی داعش سەربازەکانمان دەگەڕێنەوە بۆ نیشتیمان و نامانەوێت چیدیکە سەرمایەی ئەمریکا لەو شەڕەدا سەرف بکەین".


جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتیشی "هەندێک وڵات هەن پشتگیری و پاڵپشتی تیرۆر دەکەن و بەتایبەت یەکێک لەو وڵاتانە ئێرانە".


هـ ـ ر