شارپرێس:
کۆمپانیای نایک پێڵاوێکى وەرزشیی
زیرەکی دروستکرد و پێڵاوەکە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەى مۆبایلەوە چاودێری و تۆماری
جوڵەکانی وەرزشکار بکات.
کۆمپانیای نایک لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە "پێڵاوەکە لە
ئێستادا بۆ یاریزانانی باسکە دروستکراوە و نرخەکەى نزیکەى ٣٥٠ دۆلارە و، لە ڕێگەى
تۆماری جوڵەکانەوە دەتوانرێت توانا و وردی و هەڵەکانی یاریزانەکە دیاریبکرێت و،
لەو ڕێگەیەوە ڕێنمایی بکرێت".
کۆمپانیای نایک ئاماژەی بەوەشداوە "پیڵاوەکە ئامێری پێوانەیی خێرایی و هەستەوەری
جیاوازی تێدایە، کە لەکاتی ڕاکردنی یاریزانەکاندا بە وردی زانیارییەکان تۆماردەکات".
هـ ـ ر