شارپرێس:
ئامینە گوڵشای ئەکتەر و نمایشکاری تورکیا
لەگەڵ مەسعود ئۆزێلی یاریزانی ئارسیناڵ چوونە نێو ژیانی هاوژینییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆزێل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام
وێنەیەکی خۆی و ئامینەی داناوە کاتێک ناوچاوانی ئامینە ماچ دەکات و لە ژێر وێنەکە
نووسیویەتی" لەسەر ئیزنی خودا بۆ هەتا هەتایی" مەبەست لەمەش ئۆزێل و
گوڵشا چوونەتە نێو ژیانی هاوژینییەوە.
لەبەر ئەوەی ئۆزێل خاوەن وڵاتینامەی
ئەڵمانیایە و ئامینەش خاوەن وڵاتینامەی سوێدە و هەردووکیشیان بە رەچەڵەک تورکن
ئاهەنگی بوون بە هاوژینییان لە هەرسێ وڵاتی تورکیا و سوێد و ئەڵمانیا دەبێت
هـ ـ ر