شارپرێس:
لیژنه‌ى كاروبارى ئابورى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند، رسوماتى گومركى له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كخراوه، ئه‌وه‌ش دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وباره‌یه‌وه.
لیژنه‌ى كاروبارى ئابورى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، جێگری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ كاروباری وه‌به‌رهێنان كۆبونه‌ته‌وه و تێیدا تاوتوێی رسوماتی ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكروه، "لیژنه‌ى كاروبارى ئابورى بریاریدا به یه‌كخستنى رسوماتى گومركیى له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌كانی ناو هه‌رێمى كوردستان، و ئه‌م بریاره گرنگیه‌كى ئابورى گه‌وره‌ى هه‌یه له میانى به‌ده‌ستهێنانى رسوماتى گومركى و یه‌كخستنى باج له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كاندا، ئه‌وه‌ش هێنانه ناوه‌وه‌ى كه‌ل و په‌ل و چالاككردنى بازرگانى و یه‌كخستنى مۆله‌ته‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌و پێداویستیه په‌سه‌ندكراوه‌كان ئاسان ده‌كات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لیژنه‌كه بڕیاریداوه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خاڵه چاودێری و وردبینیه‌كانى گومركى له ئێستادا له هه‌ر یه‌ك (فایده، شێراوه باكورى كه‌ركوك، له‌یلان رۆژهه‌ڵاتى كه‌ركوك)، ئه‌وه‌ش بۆ هاندان و پێشخستنى بازرگانى ناوخۆ و ئاسانكردنى جوله‌ى كه‌ل و په‌ل له‌ناو عێراقدا.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى لیژنه‌كه بڕیاریداوه به رێكخستنى رێكاره‌كانى بازرگانى زێر‌و كانزا به نرخه‌كان له عێراق، و ده‌بێت وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوره‌یه‌كاندا كار بكات به گوێره‌ى یاساى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى جیبه‌جێكراو به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى.
له كۆتاییدا لیژنه‌كه جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه‌و بڕیاىداوه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان پابه‌ندبكرێن بریاره‌كانى پاراستنى به‌رهه‌مى نیشتمانى جیبه‌جێبكه‌ن و له‌لایه‌ن كشتوكاڵه‌وه هانى به‌رهه‌م هێنانى ناوخۆیى بدرێت.
ه.م