شارپرێس:
تەلەفیزیۆنی فهرمی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردهوه، ژنە بێژەری ئەمەریکی کە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی زمانی ئینگلیزی کار دەکات دوای چوونی بۆ ئەمەریکا دەستگیرکراوە، بهڵام بهرپرسانی ئەمەریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.
هەواڵی دەستگیرکردنی مەرزیە هاشمی لە دایکبووی ویلایەتی نیو ئۆرلەین، لە کاتێکدایە کە ئێران خۆی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە لەسەر دەستگیرکردنی کەسانی خاوەن دوو ڕەگەزنامە و ئەوانەی کە پەیوەندییانە بە وڵاتانی ڕۆژئاواوە هەیە کە پێشتر وەکو کاری فشار لە وتوێژەکاندا لەگەڵ زلهێزانی جیهان بەکاری دەهێنان.
کەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەست و هەڵمەتێکی هاشتاگی دامەزراند بۆ هاشمی هەمان ئەو شتانە بەکاردەهێنێت کە خێزانەکانی ئەوانە بەکاری دەهێنن، کە خۆشەویستەکانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراون.
پەیمان جەبەلی، جێگری سەرۆکی کەناڵی تەلەفیزیۆنی IRIB ی دەوڵەتی ئیران رایگەیاند، "ئێمە درێغی ناکەین لە هەر هەنگاوێکی یاسایی بۆ یارمەتیدانی ئەو بێژەرە".
ئاماژهی بهوهشكرد، هاشمی کە بۆ ماوەی نزیکەی 25 ساڵە لەوێ کاردەکات، ڕۆژی یەکشەممە دوای گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سان لویس دەستگیر کرا.
جەبەلی راشیگهیاند، ڕەزا هاشمی کوڕیشی لەگەڵیدا دەستگیرکراوە، بهڵام بهرپرسانی ئەمەریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.
ه.م