فشار لەسەر ژنە ملیۆنێرە مالیزییەكە هەیە رەگەزی خۆی بكاتەوە بەپیاو

جیهان

17/01/2019‌ 1368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو ملیۆنێرە بەناوبانگە مالیزییەی رەگەزی خۆی لەپیاوە گۆڕی بەژن "سافی ئیلیاس" لەژێر فشاردایە، بۆ ئەوەی رەگەزی خۆی بكاتەوە بەپیاو.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل، لەلایەن پیاوانی ئاینی‌و حكومی لەمالیزیا ئەو ملیۆنێرە خراوەتە ژێر فشار بۆ ئەوەی رەگەزی خۆی بكاتەوە بەپیاو.

ئلیاس لەرێگەی نەشتەرگەری جوانكاری لەماوەی رابردوو رەگەزی خۆی گۆڕی بەژن، داوای لێكراوە بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی‌و دەستبەرداری ئەو نەشتەرگەرییانەی بێت.

ئیلیاس لەمیانی لێدوانێكی باسی لەفشارەكان كردووەو رایگەیاندووە، رێگەی نادەن وەك ئەوەی دەیەوێت بژی، بۆیە لەو جۆرە ژیانە بێزار بووە.

ئیلیاس ساڵی 2016 رەگەزی خۆی گۆڕی‌و دوای ئەوەی راگەیاند، نایەوێت وەك پیاو بژی، بۆیە راگەزی خۆی گۆڕیوە.

هـ ـ ح