ڤیدیۆ.. هاوشێوەكەی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لەئەفغانستان دەردەكەوێت

جیهان

17/01/2019‌ 4159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆرانیبێژێكی ئەفغانی بەشێوەیەكی خێرا ناوبانگی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیداكردووە، كە هاوشێوەیەكی زۆری لەگەڵ جەستن ترۆدۆی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هەیە.

ئەو گۆرانیبێژە ناوی عەبدولسەلام مەفتونەو لەئەفغانستان بەناوبانگە، ئەوەش بەهۆی بەشداری لەبەرنامەی  "ئەستێرەی ئەفغانستان"، كە درێژەی بەرنامەی بەناوبانگی جیهانی "The X Factor".

ئەو هونەرمەندە بەدەر لەو ناوبانگەی لەوڵاتەكەی هەیەتی، ئێستا بەهۆی هاوشێوەیەكەی لەگەڵ ترۆدۆ ناوبانگێكی جیهانی وەرگرتووە.

مەفتوح لەبەرنامە ناوخۆییەكەش لەكێبڕكێكە بەردەوامە و ئەگەر هەیە ببێتە براوەی یەكەم، چونكە دەنگێكی خۆشیشی هەیە، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبێت.

هـ ـ ح